زیکرەکان و کاتەکانی بانگ
زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران و دوای نوێژەکان و پێش خەوتن و نزای جۆراوجۆر و قورئان و کاتەکانی بانگ بۆ هەموو کوردستان و سەرانسەری جیهان
- کاتەکانی بانگ
- زیکرەکانی بەیانیان
- زیکرەکانی ئێواران
- قورئان
- کاتەکانی نوێژ
وێنەی ڕووکاری ئەپ
نمونەی بەکارهێنان لە iOS و Android








دەربارەی ئەپەکە
ئەپی زیکرەکان و کاتەکانی بانگ هاوڕێی ڕۆژانەی تۆیە بۆ زیکرەکان، خوێندنەوەی قورئان و زانینی کاتەکانی بانگ و نوێژ بۆ هەموو کوردستان و سەرانسەری جیهان.
ئەم ئەپە یارمەتیدەرە بەئاسانترین شێوە زیکرەکانی بەیانیان، ئێواران، دوای نوێژەکان و پێش خەوتن بخوێنیت و بیانژمێریت.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان
- ژمێریاری دیجیتاڵی زیکرەکان
- کاتەکانی بانگ بۆ هەموو شار و شارۆچکە و گوندە جیاوازەکانی کوردستان و هەموو جیهان
- زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران و دوای نوێژەکان و پێش خەوتن
- خوێندنەوەی فول ئۆتۆماتیکی زیکرەکان و چالاککردنی دەنگ/لەرزین لەکاتی ژماردنی زیکر
- دەستنیشانکردنی زیکرەکان
- هەڵبژاردنی وڵات/شار/گوند بۆ کاتەکانی نوێژ بە جی پی ئێس
- ئاگادارکردنەوەی بانگ بۆ هەر نوێژێک
- خشتەی مانگانەی نوێژ لەگەڵ پشتگیری بەرواری کۆچی
- بەشی قورئانی پیرۆز بە دیزاینێکی ڕێکوپێک و جوان، لەگەڵ گوێگرتن لە دەنگی قورئانخوێن و چەند تەفسیرێکی کوردی و زمانە جیاوازەکانی تر
- دابەزاندنی دەنگی هەر سورەتێک بۆ بەکارهێنانی دواتر بەبێ ئینتەرنێت
- کۆنترۆڵی خوێندنەوە: ئۆتۆ سکرۆڵ، قەبارەی فۆنت، گۆڕینی ڕەنگی ڕووکار و دەق، هەروەها نیشاندان/شاردنەوەی وەرگێڕان \ تەفسیر
- ئەپەکە پشتگیری چەندین زمانی جیاواز ئەکات لەگەڵ مۆدی ڕووناک/تاریک
پرسیارە باوەکان
ئایا ئەپەکە تەنیا بۆ کوردستانە؟
نەخێر، ڕاستە لە سەرەتای گەشەپێدانی ئەپەکەدا سەرنجمان زیاتر لەسەر کوردستان بوو بۆئەوەی باشترین ئەنجام پێشکەش بکەین بەڵام دواتر ئامانجەکەمان فراوانتر کرد و پشتگیری هەموو ناوچەکانی جیهانیش ئەکات.
ئایا ئەتوانم بەبێ ئینتەرنێت ئەپەکە بەکاریبهێنم؟
بەشێکی زۆر لە تایبەتمەندییەکان بەبێ ئینتەرنێت کاردەکەن، و تەنیا دەنگی زیکرەکان و قورئان پێویستیان بە ئینتەرنێتە، بەڵام ئەتوانیت دایانبگریت و چیتر پێویستت بە ئینتەرنێت نابێت بۆ کارپێکردنیان.
ئایا ئاگادارکردنەوەی بانگ هەیە؟
بەڵێ، بۆ هەر نوێژێک ئەتوانیت ئاگادارکردنەوە \ بانگ چالاک بکەیت و دەنگی بانگەکەش هەڵبژێریت.